شەرع: یەكگرتنەوەی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا بەرەو پێشچووە

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71

راچڵەكین-

سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا باس لە پرۆسەی تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ سوپای ئەو وڵاتەو رێكەوتنی دیمەشق و تەلئەبیب دەكات.

ئەحمەد شەرع، كەئێستا لە توركیایە بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا ADF2026 لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵۆی توركیا رایگەیاند:" پرۆسەی یەكگرتنەوەی هەسەدە لەگەڵ هێزەكانی دەوڵەتی سوریا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە."

لەبارەی گفتوگۆكانی سوریاو ئیسرائیل شەرع ئاماژەی بەوەكردووە، دیمەشق رێگای دبلۆماسی هەڵبژارد لەگەڵ تەلئەبیب بۆ خۆدوور گرتن لە هەڵكشانی ململانێكان.، سەرباری ئەو سەختیانەی دێنە پێش لەبارەی بوونی سوپای سوریا لەناو خاكی سوریا.

سەرۆكی سوریا لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا جەختی لەوەكرد، هەنگاوەكانی یەكگرتنەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ هێزەكانی دەوڵەتی سوریا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. هەروەك ئاماژەی بەوەدا،چۆڵكردنی كۆتا بنكەی هێزی بیانی لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا، هەنگاوێكی گرنگە بەرەو سەقامگیری وڵات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن