راچڵەكین-
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێمی كوردستان، روونكردنەوەیەكی شەرعی سەبارەت بە ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە كاتی گەشت و سەیراندا بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی فەتواكە بێت:" ئەو نوێژەی لە دەشت و دەر بە گروپ ئەنجام دەدرێت، بەتاڵە و مەرجە سەرەكییەكانی نوێژی هەینی تێدا نییە."
" پێویستە نوێژی هەیبنی لەناو سنووری ئاوەدانی" (شار یان گوند) بێت، تەنها لەو مزگەوتانەدا ئەنجام بدرێت كە مۆڵەتی فەرمییان لە وەزارەتی ئەوقافەوە هەیە، ناكرێت گروپێك لە دەرەوەی ئاوەدانی و مزگەوت، مەراسیمی وتار و نوێژ بۆ خۆیان رێكبخەن."
لەبەشێكی تری فەتواكەدا هاتووە:" هەر كەسێك دوای نوێژی بەیانی رۆژی هەینی لە شار دەرچێت، نوێژی هەینی لەسەر واجب دەبێت، بۆیە داوا دەكەن، هاووڵاتییانسەفەرەكەیان بخەنە دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتەكان یان لە كاتی گەشتەكەیاندا، لە مزگەوتێكی فەرمی سەر رێگاكەیان نوێژەكە بكەن."
هاوكات، ئەنجومەنەكە داوا لە گەشتیاران دەكات هاوشانی پاراستنی ئەركە ئاینییەكان، پارێزگاری لە پاكوخاوێنی ژینگەی كوردستان بكەن و پاشماوەكانیان لە شوێنە گشتییەكاندا جێنەهێڵن.