دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا
راچڵەكین -
بەگوێرەی نوێتری راپرسی كە لەناوخۆی ئەمریكا ئەنجامدراوە، ئاستی جەماوەریی دۆناڵد ترەمپ بۆ نزمترین ئاست لەماوەی خولی دووەمی سەرۆكایەتییەكەی، دابەزیوە و زۆرینەی هاووڵاتیانی ئەمریكا لە ئەدای كارەكانی ناڕازین.
تۆڕی ئێن بی سی نیوز ئەنجامی ئەو راپرسییەی ئاشكراكردووە كە لەناوخۆی ئەمریكا ئەنجامدراوەو تێیدا دەركەوتووە، رێژەی پاڵپشتی جەماوەریی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆك ئەو وڵاتە، بۆ 37% دابەزیوە، لەكاتێكدا لەدوایین راپرسی كە لەمانگی نیسانی 2025 ئەنجامدرابوو، رێژەی پاڵپشتی جەماوەریی لە ترەمپ لە سەروو 45%ەوە بوو.
ئەنجامی راپرسییەكە دەریخستووە 63%ی هاووڵاتیانی ئەمریكا لە ئەدای كاركردنی تۆەمپ ناڕازین و نیگەرانن لەوەی بەهۆی سیاسەتەكانی دەرەوەی سەرۆكی ئەمریكا و جەنگی دژ بە ئێران، ئابووری وڵاتەكەیان دووچاری قەیرانێكی گەورە ببێتەوە.