راچڵەكین-
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلارو 34 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 88 دۆلارو 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
رێگریكردنی سوپای پاسداران لەكەشتییە نەوتهەڵگرەكان كە بەگەرووی هورمزدا تێپەڕن و تەقەكردن لەچەند كەشتییەك، هاوكات دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی بازرگانیی ئێرانیی لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریكا، وایانكردووە نرخی نەوت بەرێژەی زیاتر لە 6% بەرزبێتەوە.