ئیسرائیل هۆشداری بە دانیشتووانی 80 گوندی باشووری لوبنان دەدات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 62


راچڵەكین-

سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەدات بە دانیشتووانی نزیكەی 80 گوند لەباشووری لوبنان تا نەگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان بەپاساوی ئەوەی هێشتا حزبوڵڵا لەو ناوچانە چالاكن.

ئەفیخای ئەدروعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە سەكۆی ئێكس داوای لەدانیشتووانی نزیكەی 80 گوندی باشوری لوبنان كردووە كەلەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان و خانەوادەكانیان تا كاتێكی نادیار نەگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.

ئەدروعی، لەهەمان كاتدا هۆشداریداوە بە نزیك نەبوونە لە ناوچەی دەریای لیتانی و دۆڵی ساڵحانی و سلوقی.

" لەماوەی ئاگربەستدا سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بەرپەرچدانەوەی چالاكییە تیرۆرستییە بەردەوامەكانی رێكخراوی حزبوڵڵا" وتەبێژەكەی سوپای ئیسرائیل وا دەڵێت.

ئەو هۆشدارییە لەكاتێكدا دێت، پێشتر یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندبوو، سوپای وڵاتەكەی تەواوی هێزو توانای خۆی لە لوبنان بەكاردەهێنێت ئەگەر بێتو سەرباوەكانی ڕووبەڕووی مەترسی ە هەڕەشە ببنەوە.

لەهەمان كاتدا كاتس داوای لە سوپای ئیسرائیل كرد ئەو خانوانە تێكبدات كە لە گوندەكانی نزیك سنووری ئیسرائیل دروستكراون " كە لەلایەن تیرۆرستانی حزبوڵڵاوە وەك  خاڵی چاودێری و هەڕەشە بۆ سەر كۆمەڵگەی ئیسرائیلی بەكاردەهێنرێن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن