راچڵەكین -
سەرۆكی یەكێتی و ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەكەن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵك.
ئەمڕۆ دووشەممە 20-4-2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق كۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و عیراق خرایەبەر باس و جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا كرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بۆ خزمەتكردنی زیاتری خەڵك.