پۆلیسی هەولێر لەسەر رووداوەكەی پیرمام دێتەدەنگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی حاڵەتێكی كوشتن لە قەزای پیرمام دەدات و رایدەگەیەنێت: لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان تاوانێكی دیكەی پێشتر ئەنجامدراویان دەرخست و یاساش سەروەر دەبێت.

دوای بڵاوبوونەوەی رووداوێكی كوشتن لە قەزای پیرمام-ی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراویكدا وردەكاریی رووداوەكەی ئاشكراكرد.

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، ئەمڕۆ ڕێكەوتی (٢٠/٤/٢٠٢٠٦) دوای ئەوەی لە حاڵەتێكی كوشتن لە شارەدێی پیرمام ئاگاداركراینەوە، دەستبەجێ تیمەكەنمان لە بەشی پۆلیسی (پیرمام)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد و چڕ كرد و دەركەوت كە بریندارێك و تەرمێك لە شوێنی ڕووداوەكە بوونی هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان تاوانێكی دیكەی پێشتر ئەنجامدراویان دەرخست.

پۆلیسی هەولێر روونیكردووەتەوە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی شارۆچكەی پیرمام، پەڕاوی لێكۆڵێنەوە لە ڕووداوەكە كراوەتەوە و یاسا سەروەر دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن