عیراق رۆژانە چەند ملیۆن دۆلار بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز زیانی بەردەكەوێت

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 58

راچڵەكین- 

شارەزایەكی بواری ئابووری و نەوت لەعیراق دەڵێت، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز، عیراق رۆژانە 285 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەكەوێت.

نەبیل مەرسومی، ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسانی 2026 بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز، هەناردەی نەوتی عیراق رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل كەمیكردووە.

پێشتر رۆژانە عیراق بڕی 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەڕێی گەرووی هورمزەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكرد، بەڵام ئێستا ئەو بڕە كەمبووەتەوە بۆ 1.3 ملیۆن بەرمیل نەوت كە بڕێكی زۆری لەڕێی بەندەری هورمزەوە نییە.

بەووتەی ئەو شارەزا ئابووریە، هەر بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز، عیراق رۆژانە بڕی 285 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەكەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن