دوا مۆڵەت دەدرێت بەو بیانیانەی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 180

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تایبەت بەو بیانیانە دەردەكات كە لەڕێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2026 لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئەو بیانیانەی بە فەرمی و لە ڕێی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و بە هەر هۆكارێك نەیانتوانیوە ڤیزەكانیان درێژ بكەنەوە، یان نەیانكردۆتە نشینگە، نشینگەیان هەبووە و بەسەر چووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (6ـی ساڵی 2009).

بڕیارماندا بە:

یەكەم: 
ئەوانەی دەیانەوێ لە كوردستان بمێننەوە و نشینگەی نوێ دەربكەن یان كارتی نشینگەیان نوێ بكەنەوە، پێویستە لەماوەی (90)نەوەت ڕۆژی كاركردن سەردانی یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی نشینگە بكەن و تەنیا (25%)ی كۆی گشتی سزاكانی دواكەوتن كە لەڕێنماییمان ژمارە (1ـی ساڵی 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.

دووەم: 
ئەوانەی دەیانەوێت هەرێمی كوردستان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان بەهەمان شێوەی خاڵی یەكەم مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و مۆری دەرچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی نشینگە وەردەگرن.

ئەم فەرمانە لەڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و بۆماوەی(90)نەوەت ڕۆژ بەركار دەبێت لەدوای ماوەی دیاریكراو هەرجۆرە سەرپێچیەكی مانەوە بە پێی ڕێنماییمان ژمارە (1ـی ساڵی 2021) مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن