راچڵەكین-
حكومەتی چین ھۆشداری توند دەدات بەیەكێتیی ئەوروپا، لەوەی ئەگەر ھاوبەشەكانی بخاتە لیستی سزاكانەوە،ئەوا لێكەوتەی خراپی دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی چین لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سەپاندنی سزا بەسەر وەبەرھێنەران و قەوارە چینییەكاندا كێبڕكێی دادپەروەرانە لە یەكێتیی ئەوروپا تێكدەدات:"ئەو ھەنگاوە دژبە وەبەرھێنەرانی چین، دەبێتە هۆی سستبوونی قۆناغی گواستنەوەی سەوزی بۆ یەكێتیی ئەورووپا."
"پەكین ئامادەیە لەبارەی ئەو پرسە گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپادا بكات، لەهەمان كاتدا هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر یەكێتییەكە ئەو كارە ئەنجام بدات، ئەوا لێكەوتەی خراپی دەبێت، ھەموو ڕێوشوێنێكی توندیش بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی ھاوبەشەكانیان دەگرنەبەر." وەك لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی چین-دا هاتووە.