چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی بارهەڵگرەکانەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 224

راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانەوە دەرکرد.

دەقی راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەرێم:

لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیری ناوخۆ و بە مەبەستی رێگریکردن لە کارەساتی نەخوازراو،
ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و بیناسازی دەکەینەوە کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٢٨ بەدواوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بیناسازی لە( ٤ ) تەن زیاتر قەدەغەیە بە ژمارەی کاتی، کاری گواستنەوەی بار بکات تا ئەو کاتەی ژمارە کاتیەکەی تۆمار دەکرێت و (ژمارە و تابلۆ )ی تایبەت بەخۆی وەردەگرێت.
ئەو بارهەڵگرانەش کە تۆمارکراون دەبێ بە دروستی و لە کاتی خۆی پشکنینی ساڵانە بۆ دڵنیابوون لە مەرجەکانی سەلامەتی ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە دەست بەسەر بارهەڵگرەکەدا دەگیرێ و سزای دارایی قورس بەسەریان دەسەپێندرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و مەفرەزەکانیان رادەسپێرین کە کاری پێویست ئەنجام بدەن.

 

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن