راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 5-5-2026، كەشی ناوچەكەمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی بارستە هەوایەكی فێنك تێكەڵ بە تۆزوخۆڵ لە چینەكانی سەرەوە، خێرایی با لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاد دەكات، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی شاخاوییەكان و لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە زیاتر بە شێوەی گەواڵە باران. پلەكانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەڵام لە هەندێ ناوچەدا نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەك.
سبەینێ چوارشەممە 6-5-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبێتەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە سەر بەشێك لە ناوچەی جیا جیاكان، بە تایبەت ناوچەكانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركووك.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆك: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی