ئۆكراینا دووچاری شكستێكی گەورەی سەربازیی دەبێتەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 227

راچڵەكین -

بەهۆی بەردەوامیی پێشڕەوییەكانی سوپای رووسیا و كۆنترۆڵكردنی چەند ناوچەیەكی دیكە لە خاكی ئۆكراینا، هێزەكانی ئۆكراینا دووچاری شكستێكی گەورە دەبنەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەزار و 210 سەربازیان لە بەرەكانی جەنگ كوژران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-5-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاكردەوە، هێزەكانیان لە سەرجەم بەرەكانی شەڕدا پێشڕەویی بەرچاویان كردووە و چەند ناوچەیەكی دیكەیان لەخاكی ئۆكراینا كۆنترۆڵكردووە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 رابردوودا، هەزار و 212 سەربازی ئۆكراینی و چەكداری كرێگرتەی بیانی لە شەڕو پێكدادانەكاندا كوژراون، هاوكات چەندین سەكۆی مووشەكیی سوپای ئۆكراینا لەناوبراون و هێزەكانی ئەو وڵاتەش بەهۆی نەمانی چەك و تەقەمەنییەوە، لە زۆربەی بەرەكانی جەنگدا پاشەكشێیان كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن