گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بەڕێوەدەچێت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

دوای ئەوەی بە نێوەندگیریی راستەوخۆی ئەمریكا، دوو گەڕی دانوستانی راستەوخۆ لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا گەڕی سێیەمی دانوستانەكان بەئامانجی گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەیەكی حكومەتی لوبنان ئاشكرایكرد، لەرۆژانی 14 و 15ی ئەم مانگە، شاندێكی فەرمیی حكومەتی ئەو وڵاتە بە سەرۆكایەتی سیمۆن كەرەم، باڵیۆزی پێشووی لوبنان لە ئەمریكا، سەردانی واشنتۆن دەكات بەمەبەستی ئەنجامدانی گەڕی سێیەمی دانوستانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل.

پێشتر حكومەتی ئیسرائیل بە فەرمی راگەیاندبوو كە دەیانەوێ لەگەڵ لوبنان بگەنە رێككەوتنی كۆتایی بۆ ئاشتییەكی هەمیشەیی و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات، مەرجی ئەوەشیان دانابوو كە دەبێ حزبوڵڵا چەك بكرێت و كۆتایی بە مەترسییەكانی بۆسەر ئیسرائیل بهێندرێت. لە بەرامبەردا نەواف سەلام، سەرۆكوەزیرانی لوبنان جەختی لەوەكردبووەوە كە ئامانجی بەیروت لە دانوستانەكان، تەنها گەیشتنە بە رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ تەلئەڤیڤ، نەك ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن