راچڵەكین -
وەزارەتی وزەی ئەمریكا چارەنووسی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ڤەنزوێلا ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: زیاتر لە 13 كیلۆگراممان لە وێستگەیەكی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە گواستەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تیمە تایبەتییەكانیان لە وێستگەیەكی كۆنی توێژینەوە ئەتۆمییەكان لە كاراكاس-ی پایتەختی ڤەنزوێلا، بڕی 13.5 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراویان دۆزییەوەو گواستیانەوە بۆ ئەمریكا، كە رێژەی پیتاندنەكەی 20% بوو.
وەزارەتی وزەی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، دوای باركردنی یۆرانیۆمەكە، رەوانەی بەندەرێكی ڤەنزوێلا كرا و دواتر لەڕێگەی كەشتییەوە گواسترایەوە بۆ دامەزراوەی ساڤا ریفەر سایت لە ویلایەتی كارۆلاینای باشوور بە ئامانجی چارەسەركردنی و دووبارە بەكارهێنانەوەی.