هێرشێكی خۆكوژی لە پاكستان كوژرانی زیاتر لە 15 سەربازی لێكەوتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 64

راچڵەكین-

بەرپرسانی پاكستان ئاشكرایانكرد، لەئاكامی ئەو هێرشە خۆكوژییەی كراوەتە سەر خاڵێكی پكشنین لە باكوری خۆرئاوای ئەو وڵاتە، لانی كەم 15 سەرباز كوژراون.

وەك میدیاكانی پاكستان بڵاویانكردووەتەوە، بەرەبەیانی یەكشەممە 10ی ئایاری 2026 خۆكوژێك و ژمارەیەك چەكدار، لەناوچەی بانو لەهەرێمی خەیبەر بەختونخوا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان بەخاڵێكی پشكنیندا تەقاندووەتەوە، بەهۆیەوە تائێستا 15 سەرباز كوژراون و سیانی تر برینداربوون.

بەرپرسانی پاكستان بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیان راگەیاندووە، دوای تەقینەوەكە، شەڕە تەقە لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارەكاندا ڕوویداوە.

هاوكات گرووپی یەكێتی موجاهدین لە پاكستان كە بەم دواییانە دامەزراوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە خۆكوژییەكە راگەیاند.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن