لیندسی گراهام لەبارەی ئێران داوایەك ئاڕاستەی ترەمپ دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین-

لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆماریخوازەكانی ئەمریكا داوای گۆڕانكاری دەكات لە پەیڕەوی مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران.

شەوی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ) بڵاویكردەوە: " وەڵامی ئەو كەسانەم خوێندەوە كە بەناو 'نوێنەرانی' ئێرانن سەبارەت بە پێشنیازەكەی واشنتۆن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ. وەڵامەكەم بە دڵم نییە و تەواویی قبووڵنەكراوە." 

لەدوای ئەو هەڵوێستەی ترەمپ، لیندسی گراهام لە سەكۆی ئێكس نوسیوویەتی:" هەوڵەكانی سەرۆك ترەمپ بەرز دەنرخێنم كە دەیەوێت لەڕێی دبلۆماسییەوە ڕەفتارەكانی رژێمی تیرۆرستی ئێران بگۆڕێت."

" بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی  هێرشە بەردەوامەكانیان بۆ سەر  بازرگانی دەریایی و هێرشە بەردەوامەكانیان بۆ سەر هاوپەیمانەكانمان لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و وەڵامە ناپەسەنكراوەكەیان لەسەر پێشنیارە دبلۆماسییەكەی ئەمریكا، ئێستا وای دەبینم كە پێویستە گۆڕانكاری بكرێت لە ئاڕاستەو ڕێڕەوەكان بەرامبەر رژێمی تیرۆرستی ئێران." گراهام وا دەڵێت.

ئەو سیناتۆرەی كۆماری خوازەكان لەكۆتایی نوسینەكەیدا دەڵێت:" پێدەچێت لەئێستادا جێبەجێكردنی پرۆژەی ئازادی، بیرۆكەیەكی زۆر باش بێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن