ناتانیاهۆ: شتێك نییە بەناوی راگرتنی جەنگ دژی حزبوڵڵا لەبەرامبەر رێكەوتن لەگەڵ ئێران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 61

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل جەخت لەوەدەكات، ئامادەنین ڕاگرتنی جەنگ دژ بە حزبوڵڵای لوبنانی ببەستنەوەی بەرێكەوتنی كۆتایی هێنانی جەنگی وڵاتەكەیی و ئەمریكا دژ بە ئێران.

بنیامین ناتانیاهۆ، لەوەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی رێكەوتن لەگەڵ ئێران، كۆتایی بەجەنگی حزبوڵڵا دەهێنێت، راشكاوانە ووتی:" نەخێر"

پێشتر سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەكردبوو، هێزەكانیان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەكانیان دژی حزبوڵڵا:" لە ئێستادا دەرفەتێكی مێژووییمان لەبەردەستە بۆ راوەدونانی حزبوڵڵا بۆ پشتی رووباری لیتانی."

بنیامین ناتانیاهۆ جەختی لەوەكردووە:" ئەگەر رژێمی ئێران بە راستی لاواز بێت یان بڕووخێنرێت، ئەوە كۆتایی حزبوڵڵا، حەماس و، رەنگە كۆتایی حوسییەكانیش بێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن