راچڵەكین-
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنج رۆژ پشووی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان لەسەرجەم دامەزراوە حكومییەكان راگەیاند.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردووەتەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، ڕۆژی سێشەممە 26ی ئایاری 2026 تا ڕۆژی شەممە 30ی ئایاری 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێ، ڕۆژی یەكشەممە 31ی ئایاری 2026 دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت، لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، دەوام بەشێوەی ئێشكگری بەردەوام دەبێت.