راچڵەكین-
گرووپی چەكداریی عەسائیب ئەهلی حەق كە لەلایەن قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكرێـت، لەبارەی رادەستكردنی چەك بەدەوڵەتی عیراق بڕیاری كۆتاییدا.
رۆژی سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026 بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستیانكردووە بەجێبەجێكردنی داوایەكی (قەیس خەزعەلی) ئەمینداری گشتیی گرووپەكە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییەكانیان بە پێكهاتەكانی حەشدی شەعبی و هێشتنەوەی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ تەواوكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی ئەو پرۆسەیە كە خۆی دەبینێتەوە لە چەك دانان بەهەموو جۆرەكانییەوەو پەیوەندیكردن بە فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەجۆرێك كە بگونجێت لەگەڵ داخوازییەكانی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییەكانی.
چوارچێوەی هەماهەنگی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی سەرپشككردووە بۆ گرتنە بەری بڕیارو ڕێوشوێنی پێویست لەپێناو پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات، هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەی هێشتنەوەی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەت و سەربەخۆبوونی حەشدی شەعبی راگەیاند.