چەند تۆمەتبارێكی داواكراو لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە دەستگیركران

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 114

راچڵەكین - 

پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە چەندین دۆسیەی تاوانكارییان لەسەر تۆماركراوە.

ئەمڕۆ شەممە 6-6-2026، عەقیدی پۆلیس، سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و دەستگیركردنی تاوانباران، هێزی تایبەتی پۆلیسی گەرمیان و بنكەی پۆلیسی قۆرەتوو توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە پێشتر چەندین كەیسی جیاوازیان هەبووە و لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون و فەرمانی گرتنیان هەبووە.

بەپێی زانیارییەكان، هەر چوار تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی كەیسیان لەسەر تۆماركراوە. هەروەها یەكێك لە دەستگیركراوان كەیسێكی تریشی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان هەیە، هاوبەشی سەرەكیی دەستگیركراوی پێشووە كە پێكەوە كاری ڕاوكردن و مامەڵەیان كردووە بە ئاسك و بێچووە ئاسكەوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، ئێستا تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەر لە پۆلیسی گەرمیان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیاندا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن