لوبنان
ڕاچڵه‌كین-
زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی مه‌ترسی كۆرۆنای تیادا كه‌مبۆته‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ژیانی هاوڵاتیه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه، وڵاتی لوبنان دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا له ئێستادا ژماره‌ی توشبووانی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش له هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ژیانی هاوڵاتیه‌كانیدایه.
چێشتخانه و قاوه‌خانه‌كان ڕێگه‌یان پێدراوه كار بكه‌ن له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وكردنی یاسای دووری كۆمه‌ڵایه‌تی.