راچڵەکین-
لە سنووری قەزای کۆیە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەوهۆیەشەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک گوندی قازبەگیان لە سنووری کۆیە روویدا و بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لەنێوان تانکەرێک، تراکتۆرێک و بارهەڵگرێک روویانداوە و بەهۆی رووداوەکەشەوە ئاگر لە تانکەرەکە بەربووە.
هاوکات هاوکار عەلی وتەبێژی تەندروستیی کۆیە رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا دوو بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام هەر لە شوێنی رووداوەکە دوو شۆفێر و ژنێک دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.