باران لەم ناوچانەی هەرێمی كوردستان دەبارێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 139

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی باكووری ڕۆژهەڵات. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە.

سبەی چوار شەممە 17ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت گەڵ هەندێك پەڵەهەور. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37پلەی سیلیزی
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی 
هەلەبجە : 38 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی 
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن