راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 27-06-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور. پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ یەكشەممە 28-06-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵەهەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، هاوكات پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆك: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ 40 : پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی