نامەیەک لە تارانەوە بۆ هەرێم: ئەم کەسانەمان رادەست بکەن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 224

راچڵەکین-
تاران لە ڕێگەی باڵیۆزی عێراقەوە داواکارییەکی فەرمی ئاڕاستەی بەغدا و هەولێر کردووە سەبارەت بە سەرکردەی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە: ئێران نامەکەی لە ڕێگەی "یاسر حەجاج" باڵیۆزی عێراق لە تاران گەیەندراوە، کە کۆپییەکی بۆ بەغدا و کۆپییەکی تری بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نێردراوە، لە ناماکەدا ئێران داوای کردووە سەرکردەی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رادەستی تاران بکرێن، تا ئێستا بەرپرسانی عێراق و هەرێم هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەوبارەیەوە نەداوە.
ئەم داواکارییەی تاران لەکاتێکدایە، کە سێ ساڵ پێش ئێستا بەغدا و تاران رێککەوتننامەیەکی ئەمنییان بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوانیان واژۆکرد و تیایدا عێراق پابەند ببوو بە رێگریکردن لە گروپە چەکدارەکان بۆ بەکارهێنانی خاکی هەرێم دژی ئێران. 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن