راچڵەکین-
ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان، ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی ئیدانە کرد و بە مایەی شەرمەزاری ناوی برد.
نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی رایگەیاند: رێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان لوبنان، ئیسرائیل و ئەمریکا هەڵەیەکی گەورەیە لەلایەن بەیروتەوە و ئەو رێککەوتنە سوکایەتی و خۆبەدەستەوەدانە و باجەکەشی لەدەستدانی سەروەری وڵاتە، ئەم رێککەوتنە بە تەواوی پوچەڵە و پێویستی لەبری ئەوە بەندەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران جێبەجێ بکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد: دەسەڵاتدارانی بەیروت بەم هەڵە کوشندەیە شەرعیەت دەدەنە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا و هەر هەوڵێک بۆ گرێدانی کشانەوەی ئیسرائیل بە داماڵینی چەکی حزبوڵا، بەزاندنی هێڵی سوورە و قابیلی قبوڵ نییە.