تاوەکو ئێستا 150 هەزار تۆن گەنم لە هەرێم وەرگیراوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 82

راچڵەکین-
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا 150 هەزار تۆن گەنم لە هەرێم وەرگیراوە. 
حەیدەر نووری عەرگاوی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: بڕی گەنی بە بازاڕکراو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 100 هەزار تۆن، لە ئێستاشداتەواوی بنکەکانی وەرگرتنی گەنم داخراون جگە لە سێ پارێزگاکانی هەرێم، کەرکوک و نەینەوا نەبێت.
روونیشیکردەوە: بڕی ئەو گەنمەی تاوەکو ئێستا لە پارێزگاکانی هەرێم وەرگیراوە گەیشتووەتە 150 هەزار تۆن لەکۆی ئەو 400 هەزار یۆنەی کەوەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن