راچڵەكین-
شەوی ڕابردوو، لەئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق، بەرپەرچدانەوەی خێرا، دەستەی دەستپاكی، ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی فیدراڵی، ژمارەیەك لەبەرپرسانی ئێستاو پێشوو لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتارو سەرمایەدار، بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەكاری گەندەڵی لەشاری بەغداد (ناوچەی سەوز، مەدینە سەدروشەعب) و پارێزگاكانی موسڵ - دیالەو ئەنبار و چەند پارێزگایەكی تر عیراق دەستگیركران.
هەرچەند تائێستا لەلایەن دەزگا فەرمییەكانی عیراق هیچ راگەیەندراوێك لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی میدیاكانی عیراق بێت، هەڵمەتەكە بەفەرمانی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەنجامدراوە.
هەر بەگوێرەی ئەو میدیایانە بێت لەناو دەستگیركراوەكاندا هەریەك لە ( محەمەد سەهیود ( ئامۆزای محەمەد شیاع سودانی) عالیە نسەیف- موسەننا سامەرائی – محەمەد كەربولی – محەمەد فەرحان جبوری – حەسەن خەفاجی – محەمەد سەهیود – ئیبراهیم سومەیدعی – سەیفەدین سەباح – مزر كەروی ) هەن. جگە لەچەند بەرپرس و پەرلەمانتاری تر كە هێشتا ناویان بڵاونەكراوەتەوە.
هاوكات سەرچاوە عیراقییەكان باسیان لەوە كردووە، عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عیراق، دولی دەستگیركردنی و لە لێكۆڵینەوەكاندا ناوی ناوی 168 بەرپرس و پەرلەمانتارو سەرمایەداری هێناوە كە تێوەگلاون لە گەندەڵی.