راچڵەكین-
چوار شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەنێویاندا 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی و مووچە، سەردانی بەغدا دەكات.
سەردانی شاندەكان بۆ بەغداد ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی حوزەیرانی 2026 دەستپێدەكات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەنێویاندا عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران، كۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، یەكێك لەو شاندانەی هەرێم كە تایبەتە بە پرسیی داهاتی نانەوتی و مووچەی فەرمانبەران، داوا لە حكومەتی عیراق دەكات، بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بەغداد بەشێوەی مەقاسە 120 ملیار دینار لە شایستەی دارایی مووچە نەگەڕێنێتەوە، بەڵكو لەسەر بنەمای راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە كە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی وردبینی تێدا دەكرێت پارەكە بگەڕێندرێتەوە یاخود ئەو بڕە بۆ 50 تا 60 ملیار دینار كەمبكرێتەوە.
شاندەكانی تری هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد تایبەتن بە پرسی جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا، شایستە داراییەكانی زیندانی سیاسی و تەندروستی.