وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر دۆسیەی د. عەبدوللەتیف دێتەدەنگ

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 200

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد دەدات و رایدەگەیەنێت: ڕێكارە یاساییەكان دەستی پێكردووە و لە چوارچێوەی یاساو رێنماییە بەركارەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی (٢٨/ ٦/ ٢٠٢٦) لەكاتی دەوامی فەرمی، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی دكتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا گەیشتە وەزارەت كە پێشتر لەلایەن زانكۆی سلێمانیەوە بە ئامادەبوونی نوێنەری داواكاری گشتی لێكۆڵینەوەی لەبارەوە ئەنجام درابوو.

وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، لەسەر فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕێكارە یاساییەكان لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەت دەستی پێكرد و ئەم دۆسییە لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییە بەركارەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن