راچڵەكین -
لە ناوچەیەكی رۆژئاوای عیراق، دەیان كەس بەهۆی خواردنی خراپبوو لە چێشتخانەیەك، دووچاری ژەهراوی بوون.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 28-6-2026، لە قەزای گەرمەی سنووری پارێزگای ئەنبار، 22 كرێكار دوای ئەوەی لە چێشتخانەیەكدا نانیان خواردووە، دووچاری ژەهراویبوون هاتن و رەوانەی نەخۆشخانە كران.
لەسەر ئەو رووداوە، پۆلیسی ئەنبار دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە و تیمێكی پزیشكییش نمونەیەكی لەو خواردنەی كە بەهۆیەوە كرێكارەكان دووچاری ژەهرابوون هاتن، وەرگرتووە بەمەبەستی پشكنین.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەزای گەرمە، رەتیكردەوە هیچ یەكێك لەو كرێكارانە بەهۆی ژەهرابوونەوە گیانیان لەدەستدابێت و رایگەیاند: زۆربەی نەخۆشەكان دوای وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و ئەوانی دیكەش تائێستا لەژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.