راچڵەكین-
رێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەی هەڵمەتەكەی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی تۆمەتی گەندەڵیان لەسەرە، پەیامێكی بڵاوكردەوە.
موقتەدا سەدر لەپەیامەكەیدا كە رۆژی دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026 بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران ئەنجامیداوە:" هەڵمەتێكی چاكسازیی پاڵەوانانەیە و هیوای بەردەوامیی بۆ دەخوازین"
رێبەری ڕەوتی سەدر دەڵێت، ئەو هەڵمەتە هیوای بۆ دڵیان و دڵی گەلی عیراق گەڕاندەوە، بەهۆی ئەوەی گەندەڵكاران دەستیان بەسەر چارەنووس و سەروەت و سامانی ئەو گەلەدا گرتبوو.
موقتەدا سەدر لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا ستایشی دەسەڵاتی دادوەریی و هێزە ئەمنییەكاین عیراق دەكات كە بە پاڵەوان ناوی هێناون.
رێبەری ڕەوتی سەدر لەكۆتایی پەیامەكەیدا لەكۆتایی پەیامەكەیدا داوایكردووە، دوای بەڕێوەچوونی نوێژی هەیینی داهاتوو گردبوونەوەیەكی ئاشتییانە رێكبخرێت بۆ پشتیوانیمردنی ئەو هەڵمەتە چاكسازییەی حكومەتی عیراق.