راچڵەکین-
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: سەردانی نوێنەرانی ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی نییە بەسەر ئەو شاندەی وڵاتەکەمان کە بۆ بەدواداچوونیجێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە دەچنە دەوحە، لە چەند رۆژی داهاتوودا هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نادەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: سەبارەت بەو بڕگەیەی لە یاداشتەکەدا تایبەتە بە فرۆشتنی نەوت و گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی تاران بەدواداچوون دەکرێت، ئەمریکا مۆڵەتە پێویستەکانی لەوبارەیەوە دەرکردووە و ئێمەش چاودێری جێبەجێکردنی پڕۆسەکە دەکەین.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکردبوو، بەرپرسانی ئێران داوای کۆبوونەوەیەکی دیکەیان کردووە لەگەڵ بەرپرسانی واشنتۆن و سبەی لە دەوحە کۆبوونەوەکە بەڕێودەچێت.