راچڵەكین-
میدیای فەرمی ئێران كوژرانی دوو ئەندامی سوپای پاسدارانیان لە هێرشێكی چەكداریدا لەشاری پاوە راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو میدیایانە بێت، هێرشەكە شەوی ڕابردوو لەبەردەم ماڵی پاسدارەكان بووەو لەئاكامدا دوو پاسدار بەناوەكانی خالید خالیدی نیا) و بورهان كریستانی، كوژراون و دووانی تریش بەناوەكانی كامیل شەبڕەنگ) و (كەمال عەبدی برینداربوون.
سوپای پاسداران هێرشەكەی بە تیرۆرستی ناوبردووەو ئاماژەیان بەوەكردووە، هێزە ئەمنییەكانی پاوە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە.
دوو هێرشەكە، هێزەكانی (خۆری هیوا) راگەیەندراوێكیان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوەو هێرشەكەیان خستووەتە ئەستۆی خۆیان.