راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400ملیار دینار بووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردووەتەوە، لە درێژەی خستنەڕووی ناوەڕۆكی پەرتووكی كار و چالاكی و چاكسازییەكانی وەزارەتەكە"لەچوارچێوەی پەیڕەوكردنی بنەماكانی شەفافیەت و ئەنجامدانی چاكسازی،" بەشی دووەمی داتا و زانیارییەكان كە تایبەتە بە داهاتەكان و وردەكارییەكانی لەسەر ئاستی وەزارەت و پارێزگاكان دەخرێتەڕوو.
بەپێی داتاكان كۆی داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە ساڵی 2019 تا كۆتایی ساڵی 2025 نزیكەی 5 ترلیۆن و 415 ملیار و 30 ملیۆن دینار بووە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی ڕێكخستنی كارەكانی باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی كوردستان و كۆكردنەوەی داهات و نەهێشتنی خۆدزینەوە لە باج و هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونەكان و پێداچوونەوە بۆ قەرزدارانی باج، چەندین هەنگاوی تر گیراونەتە بەر لە بوارەكانی:
١- بەسیستەم كردنی پڕۆسەی كاروباری باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری حكومەتی هەرێم.
٢- ڕێكخستنەوەی باج لە خاڵە سنوورییەكان و دانانی ڕێكارەكانی تایبەت بە وەرگرتنی باجی هاوردە و هەناردە.
٣- ڕێكخستن و پۆلێنكردنی ژمارەی كۆمپانیاكانی گەورە باجدەران لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
٤- پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لێخۆشبوون لە باجی زەوی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.
٥-سەرژمێری كردن و كەمكردنەوەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵكەكانی میری و بەكرێدان و فرۆشتنی موڵكەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ژێر ڕۆشنایی یاسادا .
٦- هەمواركردنەوەی پەیڕەوی تیانووسی گرتنی بازرگانی(نڤام مسك السجلات التجاریە لچریبە الدخل) بۆ مەبەستەكانی باجی دەرامەت و دانانی پەیڕەوی ئەنجومەنی پیشە(مجلس مهنە التدقیق والحسابات) لەگەڵ چەندین هەنگاوی دیكە.
تێبینی :
١- زۆرترین ڕێژەی داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە پارێزگای هەولێرە لەبەر ئەوەی پایتەختی هەرێمی كوردستانە و ژمارەی كۆمپانیا گەورەكان و جوڵەی بازرگانی لەو پارێزگایە زیاترە بەراورد بە پارێزگاكانی تر.
٢- باجی هاوردە و هەناردە لە خاڵە سنوورییەكان و دەروازەكان كۆدەكرێتەوە