راچڵەكین -
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، گەڕاندنەوەی 19 ملیار دیناری بۆ خەزێنەی گشتی راگەیاند، كە لە كەیسێكی گەندەڵیدا دەستی بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، كە ئەمڕۆ سێشەممە 30-6-2026 بڵاوكراوەتەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەت بە بینینی دۆسیەكانی دەستپاكیی، بڕی 19 ملیار دیناری گەڕاندەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە دۆسیەیەكی گەندەڵی دێت سەبارەت بە داهاتەكانی هێڵی ئاسمانیی عیراق و دەستكاریكردنی بڕی پارەكە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق تەنها ئاماژەی بەو بڕە پارەیە كردووە كە گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و ناوی ئەو تۆمەتبارانەی ئاشكرانەكردووە كە لە گەندەڵییەكە تێوەگلاون.