گەورە تیرۆریستێكی داعـ.ش لە سلێمانی دەستگیر كرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 190

راچڵەكین -

دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەستگیركردنی گەورە تیرۆریستێكی داعشی بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش، لەسنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاند، كە بەرپرسی گشتی بۆمبڕێژكردن بووە لەپارێزگای سەڵاحەدین.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، كە ئەمڕۆ سێشەممە 30-6-2026 بڵاوكراوەتەوە، لەسەر بنەمای دەستكەوتنی زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەكانیان سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیركرد، كە یەكێك لەو تیرۆرستانە، لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیركراوە و دوو تیرۆریستەكەی تریش یەكێكیان لە ئەنبار و ئەوی دیكەش لە موسڵ دەستگیر كرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاریی وردی هەواڵگرییان پێگەیشت كە یەكێك لە گەورە تیرۆریستەكانی داعش كە بەرپرسی گشتیی بۆمبڕێژكردن بووە لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەرە سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵاتووە، هێزەكانیان بە هاوكاری و هەماهەنگیی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، توانییان دەستگیری بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن