راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لە 11ی تەمووزەوە، شەپۆلێكی گەرما ڕوو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بكات.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، لە كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەمووزی 2026 بای باكوری رۆژهەڵات بەتایبەت لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاكتر دەبێت بەخێرایی 15 كم تا هەندێك كات بۆ زیاتر لە 50 كم لەكاتژمێرێكدا.
كاریگەری ئەو بایە ناوبەناو بە چالاكی دەمێنێتەوە تا ئێوارەی سبەی پێنجشەمە 2ی تەمووز و پاشان ئاسایی دەبێتەوە.
ئەو كەشناسە دەڵێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرما تا رادەیەك لەم 10 رۆژەی سەرەتای ئەم مانگەدا بەرزترین پلەی گەرمی لە ئاستێكی جێگیردا دەبێت و بەڵام پلەی گەرمی لەشەوان و بەرەبەیاندا كەمتر نزمدەبێتەوە بەراورد رۆژانی ڕابردوو.
ئاراس جەبار پێشبینی دەكات، لە رۆژی 11ی تەمووزەوە شەپۆلێكی گەرمای بەتین ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بكات.