راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 3ی تەمموزی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك زیاتر لەناوچەكانی باشوورو رۆژئاوای هەرێم .
سبەی شەممە 4ی تەمووزی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم زیاتر لەناوچەكانی باشوورو رۆژئاوای هەرێم لە كاتەكانی بەیاتیدا ڕێژەكەی زیاتر دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆك: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی