كەسێك بەم تۆمەتە لە سلێمانی دەستگیركرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 215

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكیان راگەیاند كە لەیەكێك لەباخەكانی سیتەك لە سنووری شارباژێڕ، بڕێك پارەی دزیوە.

رۆژی هەیینی 3ی تەمووزی 2026 پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەك لەنوسینگەی  نەهێشتنی تاوانی سیتەكی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەكە سكاڵای تۆماركرد كە بڕێك پارەی لێدزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو  دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان و كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا لەكەمترین كاتداو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی  نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە  تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە بڕی ( ۱٦٥۰۰) دۆلاری ئەمریكی و  یەك ملیۆن دیناری عیراقی دزیبوو.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار (س، ع، ح ) لەدایكبووی ۱۹۹۰ كەباخەوانی سكاڵاكاربووە  بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن