داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و دەوروبەری چەند بووە؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 105

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 27ی حوزەیران تا 3ی تەمووز،بڕی (8) ملیارو (545) ملیۆن و (223) هەزارو (255)دینار بووە، لە (85%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (15%) مەقاسەیە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  17.411% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 1 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 20 تا 26ی حوزەیرانی 2026 بریتیی بوو لە (10) ملیارو (346) ملیۆن و (738) هەزارو (180) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن