عیراق و توركیا لەسەر هەناردەكردنی نەوت گەیشتنە رێككەوتن

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 97

راچڵەكین -

عیراق و توركیا رێككەوتن لەسەر واژۆكردنی پرۆتۆكۆلێكی كاتی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی هەناردەی نەوتی عیراق، بە نەوتی كێڵگەكانی هەرێمیشەوە بۆ بەندەری جەیهان.

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ، هەینی 3-7-2026، لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا، هەردوو حكومەتی عیراق و توركیا ڕێككەوتن لەسەر واژۆكردنی پرۆتۆكۆلێكی كاتی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی هەناردەی نەوتی عیراق، بە نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، لە ڕێگای بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان - جەیهان.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشمكرایكردووە، ئەم پرۆتۆكۆلە كاتییە تا ئامادەكردن و واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی نوێی درێژخایەن بۆ هەناردەی نەوت لەڕێگای بەندەری جەیهان بەردەوام دەبێت، كە پێشبینی دەكرێت لە ماوەی یەك ساڵدا تەواو بكرێت، بە تایبەتی لەبەر ئەوەی رێككەوتنی 15 ساڵەی پێشووی نێوان عیراق و توركیا، ناسراو بە ITP  (Iraq–Turkey Pipeline) ، لە رۆژی 27ی تەموزی 2026 كۆتایی دێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن