راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 11 تا 17 ی تەمووز، بڕی (6) ملیارو (748) ملیۆن و (253) هەزارو (193) دینار بووە، لە (87%)ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و (13%) بەشێوەی چەك بووە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە زیاتر لە ملیارێك و 200 ملیۆن دینار بەرزبووەتەوە.