چوار تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی دزیكردن دەستگیر دەكرێن

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 114

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن رادەگەیەنێت، كە لە دوو لە تۆمەتبارەكان بە رەگەز عەرەبن و ویستبوویان تانكەرێك بدزن. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ هەینی 17-7-2026 بڵاوكراوەتەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت لە دوو چالاكی جیادا و لەكاتی ئەنجامدانی دزیكردن، چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە چالاكییەكدا دوو تۆمەتباری ژن دەستگیركران كە چووبوونە سەر ماڵێك و پارەیان بردبوو، لە چالاكییەكی دیكەدا لەسەر ڕێگای نێوان عەربەت و كۆمەڵگای باریكە، توانرا دوو تۆمەتباری بە ناسنامە عەرەب دەستگیر بكرێن كە ویستبوویان تانكەرێك بدزن.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، لە ئێستادا هەر چوار تۆمەتبار بەنتاوەكانی (م ، ح ، ع لەدایك بووی 2003)، (ش، ع، ك لەدایك بووی 1992)، (ف،ع، م لەدایكبووی 1996) و م،أ،س لەدایكبووی 1992)، بە بڕیاری دادوەرو بەپێی هەردوو ماددەی 443 و 446 لە یاسای سزادانی عیراقی، راگیراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن