راچڵەكین -
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە گەڕەكی سێتاقان دزییان لە 9 دوكان كردبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كە ئەمڕۆ هەینی 17-7-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر سێ تۆمەتبار 9 دوكانیان لە گەڕەكی سێتاقان بڕیبوو و دزییان لێكردبوو، هێزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی ناوەند)، توانیان لە ماوەیەكی پێوانەییدا هەرسێ تۆمەتبار بە ناوەكانی (م،م،ح) و (ن،س، م) و (ا. م. ج) دەستگیر بكەن، كە چەندین قاسە و بڕێك پارەیان دزیبوو.
پاش دەستگیركردنیان، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر، ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی یاساییان بۆ ڕێكخراوە تا ڕووبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە.