راچڵەكین -
بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە باكووری كوردستان روویدا و تائێستاش زیانە گیانی و داراییەكانی رووداوەكە بڵاونەكراوەتەوە.
سەركایەتی ئیدارەدانی كارەسات و فریاگوزاریی توركیا (ئافاد) بڵاویكردەوە، كاتژمێر 6:20ی خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 18-7-2026، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر، پارێزگای مەڵەتی لە باكووری كوردستان هەژاند.
بوومەلەرزەكە لە قووڵایی زیاتر لە 15 كیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە و تائێستاش زیانەكانی رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە.