راچڵەكین-
هێزی دەریای ئێران كە سەر سوپای پاسدارانە، هۆشداری دەدات و دەڵێت، دڵۆپێك نەوت، غاز، یان پێوانەی كیمیایی بە گەرووی هورمزدا تێناپەڕێت بەبێ هەماهەنگی و مۆڵەت.
ڕۆژی یەكشەممە 19ی تەمووزی 2026 هێزی دەریایی ئێران لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچەند كاتژمێری ڕابردوودا، چوار كەشی بە پاڵپشتی ئەمریكا و بە كوژاندنەوەی سیستەمی كەشتیوانییەكانیان، گوێیان بە ئاگاداركردنەوەكانی بنكەی كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز نەداوەو هەوڵی پشێوی و تێكدانی دۆخەكەیان داوە لەكاتی دەرچوونیان، هەربۆیە دووانیان تووشی ڕووداو بوون و لەشوێنی خۆیان ماونەتەوە دوانەكەی تریان نەیانتوانیوە بەردەوام بن لە ڕۆیشتن.
وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت، كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز لەژێر كۆنتڕۆڵی تەواوەتی ئەم هێزەدایە و تاكە ڕێڕەوی سەلامەت ڕێڕەوی دیاریكراو و ڕاگەیەندراوە:" دڵۆپێك نەوت، غاز، یان پێوانەی كیمیایی بە گەرووی هورمزدا تێناپەڕێت بەبێ هەماهەنگی و مۆڵەت."
هێزی دەریایی سوپای پاسداران جەختلەوەدەكات، ئەو كەشتیانەی كە لە ژێر كاریگەری قسەكانی ئەمریكان و دەچنە ناو ڕێگای ناپارێزراوەوە، بە دڵنیاییەوە تووشی ڕووداو دەبن.