راچڵەكین-
ڕاوێژكاری یاسایی و ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دامەزراندنی بانكی نیشتمان رایدەگەیەنێـت، لە ئێستادا هەنگاوەكانی دامەزراندنی بانكەكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
رۆژی یەكشەممە 19ی تەمووزی 2026 هاوڕێ كەمال - ڕاوێژكاری یاسایی و ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی بانكی نیشتمان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ماوەیەكە چەندین هەواڵ و لێدوان و بابەتی ڕۆژنامەوانی لە سەر هەنگاوەكانی دامەزراندنی بانكی نیشتمان و ئەو خزمەتگوزاریانەی لە داهاتوودا پێشكەشی دەكات بڵاو دەكرێتەوە كە زۆر جار زیادەڕۆیی و ناڕاستی تێدایە.
"بە پێویستمان زانی ڕای گشتی و میدیاكان ئاگادار بكەینەوە لە ئێستادا هەنگاوەكانی دامەزراندنی بانكی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێكردندان و تاقیكردنەوە و چاوپێكەوتن بۆ دیاریكردنی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەشەكان و فەرمانبەران بەڕێوەدەچێت."
هاوڕێ كەمال، دەڵێت:" هەر زانیاری و بەرەوپێشچوونێك لەسەر قۆناغەكانی داهاتووی بانكەكە هەبێت بەفەرمی لە لاپەڕەی وەزارەتمان بڵاوی دەكەینەوە، هەر كەس و لایەن و بەرپرسێك لە وەزارەتە جیاوازەكان لێدوان و شیكردنەوە لەسەر هەنگاوەكانی ئەو بانكە بدات گوزارشت لە ڕای خۆی دەكات و وەزارەت بەرپرسیار نییە لێی."