رۆبیۆ هۆكاری كوژرانی سەربازێكی ئەمریكی لەهەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 116

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆكاری كوژرانی سەربازێكی ئەو وڵاتە لەهەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.

رۆژی دووشەممە 20ی تەمووزی 2026 ماركۆ ڕۆبیۆ، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ڕووداوەكە " بەڕێكەوت" بووە، كاتێك درۆنێكی ئێرانی خراوەتە خوارەوە، ئەو سەربازە ئەمریكییە سەرقاڵی هەڵوەشاندنی بووە لەو كاتەدا تەقیوەتەوەو بووەتە هۆی كوژرانی سەربازەكە. 

" هیچ كارێك لەناو سوپادا سەلامەت نییە، سروشتی كارەكە خۆی پڕیەتی لەمەترسی، سوپاسگوزاری ئەم پاڵەوانە ئەمریكیانەین كە بەرگی سەربازیان پۆشیوەو خزمەتی وڵاتەكەمان دەكەن." ماركۆ ڕۆبیۆ وا دەڵێت.

بەكوژرانی ئەو سەربازە ئەمریكییە لە هەرێمی كوردستان، ژمارەی سەربازانی ئەمریكی كەلەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە لە 28ی شوباتی ئەمساڵ تا ئێستا كوژراون گەیشتنە 17.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن